کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل لە سوریا بەڕێوەدەچێت

.

11:03 AM - 22/09/2025


بۆی یەكەم جار لە دوای رووخانی بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سوریا ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل لەو وڵاتە بەرێوەدچێت.لەوبارەیەوە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی سوریا رایگەیاند، بڕیاریانداوە رۆژی پێنجی  تشرینی یەكەمی داهاتوو، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل بەڕێوەبچێت.لیژنەكە  ئاماژەی بەوەشكردووە،ئەو وادەیەیان پاڵپشت بە راگەیاندنی دەستووری و دوو مەرسومی كۆماری دیاریكردووە.

ئەمەش لە كاتێكدایە ،پێشتر لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی سووریا رایگەیاندبوو، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل لە سوریا، لە پارێزگاكانی حەسەكە، رەققە و سوەیدا بەڕێوەناچێت.لیژنەكە هۆكاری بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنی لەو سێ پارێزگایە، بۆ ئاڵنگارییە ئەمنیەكانی ناوچەكە گەڕاندبووەوە.

ئەم هەڵبژاردنە، بەیەكەم هەڵبژاردنی دوای  رووخانی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد دادەنرێت، كە هەڵبژاردن بۆ 140 ئەندامی ئەنجوومەنەكە لە كۆی 210 ئەندام دەكرێت.70 ئەندامەكەی تری ئەنجوومەنەكە، لەلایەن سەرۆكی كاتی سوریاوە بە دامەزراندن دادەنرێن.






 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە