.
01:26 PM - 22/09/2025
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ خێرایی با زیاد دەکات و پلەی گەرمی 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا و زیادبوونی کەمێک خێرایی با ئەگەری تۆز وخۆڵێکی سووکیش هەیە، پلەی گەرمی بەڕێژەی (2- 4 ) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایی با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:
هەولێر : 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە