کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار بەشداری لە مەراسیمی هەشتاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

.

07:27 PM - 22/09/2025

سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید ڕۆژی دووشەممە 22 -9- 2025 بەشداریکرد لە ئاهەنگی 80 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی نەتەوەیەکگرتووەکان.

بەشداریکردنی سەرۆک کۆمار لە مەراسیمی نەتەوە یەکگرتووەکان گوزارشتە لە ستایشی عێراق بۆ هەوڵی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و پرەنسیپەکانی ئازادیی.

لە ڕێوڕەسمەکەدا فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیر و وەزیری دەرەوە و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و دکتۆر عەلی شوکری سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران و شارەزایانی سەرۆکایەتی کۆمار و دکتۆر خالید یەعقوبی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ئامادە بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە