.
02:56 PM - 22/09/2025
پێداچوونەوەی توێژینەوەیەكی ئەم دواییە بە سەرۆكایەتی توێژەرانی زانكۆی هارڤارد و زانكۆی ماونت سینا،پەیوەندییەكی ئەگەری لە نێوان بەكارهێنانی پاراسیتامۆڵ كە بە (تایلینۆڵ ) ناسراوە ،لە سەرەتای دووگیانی و زیادبوونی مەترسی ئۆتیزم لە منداڵاندا ئاشكراكردووە .
هەر بۆیە لێپرسراوانی تەندروستی ئەمریكا ،بەنیازن هۆشداری دەربكەن و پێشنیاری ئەوە بكەن ئافرەتانی دووگیان لە مانگەكانی یەكەمی دووگیانیدا ئەو دەرمانە بەكارنەهێنن، تەنها لە حاڵەتەكانی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەشدا نەبێت.
هاوكات رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردووەتەوە، وەك بەشێك لە هەوڵەكانی دۆناڵد ترەمپ بۆ رێگریكردن لە بەرزبونەوەی رێژەی ئۆتیزم ، ئیدارەكەی ئامادەكاری دەكات بۆ دەركردنی راگەیاندنێك كە هۆشدارییەكی رەسمی لەخۆدەگرێت سەبارەت بە بەكارهێنانی پاراسیتامۆڵ لەلایەن خانمانی دووگیانەوە و ئەگەری پەیوەندی نێوان ئەو دەرمانە و مەترسی تووشبوون بە ئۆتیزم لە منداڵاندا، جگە لەوەش پەرەپێدانی دەرمانێكی تر وەك چارەسەرێكی ئومێدبەخش بۆ ئەو حاڵەتە.بەپێی سەرچاوە ئاگادارەكان، ئەو راگەیاندنە چاوەڕوانكراوە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی ئەنجام دەدرێت، كە تێیدا ئیدارەی ئەمریكا پەردە لەسەر ئەنجامی پێداچوونەوەی زانستی ئەم دواییەی ئەسیتامینۆفین پێكهاتەی چالاك لە پاراسیتامۆڵ و پەیوەندیی بە بەرزبوونەوەی رێژەی ئۆتیزم لە ئەمریكا لادەبات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە