.
01:59 PM - 22/09/2025
لە یارییەكی بەهێز و ئاست بەرزی هەفتەی دووەمی خولی ئەستێرەكانی عیراق ، یانەی شوڕتە لە یاریگای فەیحای شاری بەغدا پێشوازی لە یانەی دهۆك كرد ، هەر لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی شوڕتە باڵادەست بوون و لە دەقیقەی ٩ شدا توانیان گۆڵی پێشكەوتن لە رێگەی مەحمود ئەل مەواسی سورییەوە تۆمار بكەن ، دواتر یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا لەسەر هێرشەكانیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی ٤٠ یشدا مەحمود ئەل مەواس جارێكی تر تۆڕی گۆڵی دهۆكی هەژاند و گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد ، هەرچەندە لە گێمی دووەمدا ڕاهێنەری هەردوو یانە چەند گۆڕانكارییەكیان ئەنجامدا و یارییەكەش ئاستێكی بەرزتری بەخۆوە بینی ، بەڵام تا كۆتایی ئەنجامی یارییەكە گۆڕانكاری بەسەردا نەهات و هەر بەو دوو گۆڵەی مەحمود ئەل مەواس مایەوە ، بەوەش یانەی شوڕتە توانی یەكەم بردنەوە لە ركابەرییەكانی وەرزی نوێی خولی تۆمار بكەن
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە