.
09:29 PM - 16/09/2025
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پرسی نەوت و باج و پرۆسەی خوێندن تاوتوێی دەکات و لە کۆبوونەوەکەدا هەناردەی نەوت و مووچە و دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن گفتوگۆ دەکرێت.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە یەکخستنەوەی رێکارە داراییەکان لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و لەبەر رۆشنایی کۆنووسی کۆبوونەوەی نوێنەرانی هەردوولا لە رێککەوتی 9ـی 7ـی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری چەند پێشنیاز و راسپاردەیەک دەخاتەڕوو بۆ یەکخستنی رێکار و رێنماییەکانی باج و رێژەکانیان لەنێوان دامەزراوەکانی باج لە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی.
ئەم بڕگەیە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دەخرێتەڕوو و بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میریش ئامادە دەبێت.
هەروەها بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێ بە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و وەزیری پەروەردە وردەکاری لەو بارەیەوە دەخاتەڕوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە