کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا سزای نوێی بە سەر ئێران سەپاند

.

07:30 PM - 16/09/2025


وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوو هاووڵاتی ئێرانییان سزاداوە كە ئاسانكارییان كردووە بۆ كڕینی زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار لە دراوی دیجیتاڵییەكان كە لە فرۆشتنی نەوتی ئێرانەوە بەدەستهاتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دوو كەسە تۆڕێكیان لە كۆمپانیا ساختەكان لە سەرانسەری جیهاندا بەكارهێناوە بۆ گواستنەوەی پارەی دراوی دیجیتاڵی، تۆڕەكە هەڵساوە بە سپیكردنەوەی پارە لەڕێگەی كۆمپانیا ساختەكانی دەرەوە بەتایبەت لە هۆنگ كۆنگ و ئیمارات.

لای خۆیەوە جۆن كەی هێڕلی، یاریدەدەری وەزیری خەزێنەی ئەمریكا رایگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە پچڕاندنی ئەو سەرچاوە داراییە سەرەكییانەی كە پارەی پڕۆگرامەكانی چەك و چالاكییە وێرانكەرەكانی ئێران لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەی ئەو ناوچەیە دابین دەكەن.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە