کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

‎کۆبوونەوەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تایبەت بە پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە بەردەوامن

.

07:31 PM - 16/09/2025

‎کۆبوونەوەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تایبەت بە پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە بەردەوامن

 

‎ئەمڕۆ سێشەممە 2025/9/16 لە سەرۆکایەتیی هەرێمی 

‎کوردستان، گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان بەرپرسانی ژمارەیەک لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمەریکا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، بەڕێوە چوو.

‎لە گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکەدا، وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازیی هێزی پێشمەرگە و پێویستیی یەکخستنەوەیان، دوا هەنگاوەکانی پرۆسەکە و ئەو قۆناغانەی کە ماون، خرانە ڕوو. 

‎هەر لە کۆبوونەوەکەدا، هەوڵ و هەنگاوی هاوبەش بە ئاراستەی خێراکردنی پرۆسەکە و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەمی دووپات کرایەوە و بیروڕا سەبارەت بە فراوانکردنی هەماهەنگی و هاریکاری لە نێوان هەردوولادا، ئاڵوگۆڕ کرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە