.
11:04 AM - 16/09/2025
ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئێستا ئیسرائیل هەموو هەوڵەكانی چڕ كردۆتەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی غەززە و بزوتنەوەی حەماسیش كاتێكی زۆر كەمیان لەبەردەستایە بۆ ئەوەی بە ڕیككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل رازی بن كە ئەو ماوەیەش رەنگە چەند رۆژێك بێت یان چەند هەفتەیەكی كەم.
هاوكات وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتیشی: قەتەر تاكە وڵاتە دەتوانێت ڕێككەوتنی ئاگربەستی غەززە سەربخات، سەرباری ئەو هێرشەی هەفتەی ڕابردوو ئیسرائیل كردیە سەر دەوحەی پایتەختەكەی.
ماركۆ رۆبیۆ،وەزیری دەرەوەی ئەمریكا تەئكیدی لەوەشكردەوە، پێویستە حەماس بڕیاری خۆی بدات، دوای ئەو هێرشەی هەفتەی ڕابردوو كرایە سەر سەركردەكانیان لە قەتەر، ڕێككەوتن دەكات یاخود نا، دەبێت ئەوەش بزانن، تاكە وڵات لە جیهان كە دەتوانێت ئەو جەنگەی سەر غەززە بووەستێنێت، تەنها قەتەرە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە