کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیسرائیل كاتز: تا نەگەین بە ئامانجەكانمان ناگەڕێینە دواوە

.

11:00 AM - 16/09/2025

ئیسرائیل كاتز،وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە لێدوانێكدا تەئكیدی  لەسەر بەردەوامیی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لە غەززە كردەوە و رایگەیاند تا گەیشتن بە ئامانجە دیاریكراوەكان سارد نابنەوە.

هاوكات وەزیری بەرگری  ئیسرائیل وتیشی: غەززە دەسووتێت وسوپای ئیسرائیل بە دەستێكی پۆڵایین كار لەسەر ژێرخانی تیرۆر دەدات و سەربازانی سوپای ئیسرائیل بە ئازایەتییەوە دەجەنگن بۆ دروستكردنی هەلومەرج بۆ ئازادكردنی بارمتەكان و تێكشكاندنی حەماس.

وتیشی، وەك ئیسرائیل سارد نابنەوە و ناگەڕێینەوە دواوە  تا ئەو كاتەی ئەركەكانیان تەواو دەكەن.

ئەم لێدوانە تەئكید كردنەوەیە لەسەر هەڵوێستی توندی حكومەتی ئیسرائیل سەبارەت بە بەڕێوەبردنی شەڕ لە غەززە، كە دوو ئامانجی سەرەكی بۆ خۆی دیاری كردووە كە ئازادكردنی سەرجەم بارمتەكان و لەناوبردنی تەواوەتیی تواناكانی بزووتنەوەی حەماسە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە