.
10:50 AM - 16/09/2025
وەزیری بەرگریی عیراق رایگەیاند، هیچ نیگەرانیی و مەترسییەك لەسەر ئاسایشی عیراق لەئارادا نییە و راشیگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن عیراق ئامانجی داهاتووی ئیسرائیل بێت، ناڕاستن.
سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عیراق، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، ئەگەر جەنگێك لەئارادابێت، عیراق ئامادەی ئەو جەنگەیە، بەڵام هیچ نیگەرانییەك لەوبارەیەوە بوونی نییە، ئەو راپۆرتانەش رەتدەكەینەوە كە دەڵێن دوای قەتەر، عیراق ئامانجی داهاتووی ئیسرائیلە.
لەبارەی كڕینی سیستمی رادار لە لایەن عیراقەوە ئاماژەی بەوەكرد، سیستمی راداری نوێ كڕدراوە، چەند سیستمێكی جیاوازی تریش بەڕێوەن. ئەوەشیخستەڕوو، عیراق راداری ئاشكراكردنیی هەیە و پابەندن بە پتەوكردنی سیستمی بەرگریی وڵاتەكە.
وەزیری بەرگریی عیراق دڵنیاییدا، ئامادەكاری بۆ جەنگ كراوە و بەردەوام ئامادەكاریی بۆ جەنگ هەیە و ئێستا هیچ مەترسییەكی نیگەرانكەر یان هەڕەشەیەك لەسەر عیراق بوونی نییە، ئەگەر هەشبێت ئامادەی رووبەڕووبوونەوەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە