.
05:31 PM - 16/09/2025
رێكخراوی ئۆپێك لەراپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، سعودیە پێگەی خۆی وەك گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە نێوان وڵاتانی ئەندامدا پاراستووە، بەرهەمهێنانی نەوتی گەیشتووەتە نۆ ملیۆن و 709 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، عیراق پلەی دووەمی بەدەستهێناوە و چوار ملیۆن و 15 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەم دەهێنێت، ئەمەش بە بەردەوامی رۆڵی دیارە لەناو رێكخراوەكەدا لە دابینكردنی خواستی جیهانی لە نەوتدا.
راپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات كە بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێك ئاستێكی تاڕادەیەك جێگیری پاراستووە، جیاوازییەكی بەرچاو لەنێوان وڵاتانی ئەندامدا هەیە بەهۆی جیاوازی لە توانای بەرهەمهێنان و سیاسەتی بەرهەمهێناندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە