.
08:12 PM - 16/09/2025
سەرۆكی توركیا، ڕایگەیاند، پرۆسەی ئاشتی بەو ئامانجەی بۆی دانراوە بەردەوامە.
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆكی توركیا، لەبارەی پرۆسەی ئاشتی كە لە كۆتایی ساڵی رابردووەوە دەستیپێكردووە ڕایگەیاند، پرۆسەكە بەو ئامانجەی بۆی دانراوە بەردەوامە و بەو بەردەوامییەش دەتوانرێت برایەتی، یەكبوون و پێكەوەبوون بپارێزرێت. وتیشی، بە تێگەیشتنێكی فراوانەوە پرۆسەكە بەڕێوەدەبەن، كە تەنیا بۆ ئەمڕۆ نییە، بەڵكو گرەنتی داهاتووش دەكات، هەر بۆیە لە نزیكەوە چاودێریی هەنگاوە مەیدانییەكان دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە