کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسەر خاوەندارێتیكردنی تیكتۆك ئەمریكا و چین گەیشتنە رێككەوتن

.

10:26 AM - 16/09/2025

سكۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمریكا لەگەڵ چین گەیشتووەتە رێككەوتن لەسەر كڕینەوەی مافی خاوەندارێتیی پلاتفۆڕمی تیكتۆك لەلایەن وەبەرهێنەرێكی بە رەگەز ئەمریكییەوە.

هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی هەینی سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی چین ئیمزا  لەسەر رێككەوتنەكە دەكەن.

وتیشی، ئەو كەسەی پلاتفۆڕمەكەی كڕیوە و دەكرێت بەناوییەوە وەبەرهێنەرێكی ئەمریكییە و لەئێستادا ئاماژە بە ناوەكەی ناكرێت، هەروەها كۆمپانیای بایت دانسی چینی وەك یەكێك لە هاوپشك و هاوبەشە سەرەكییەكانی پلاتفۆڕمەكە دەمێنێتەوە.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، لە ماوەكانی رابردوودا ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی سۆشیاڵ تروس رایگەیاند، بڕیارە رۆژی هەینی چاوی بە شی جینپینگ بكەوێت تاوەكو بگەنە رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی كڕینی مافی خاوەندارێتیی پلاتفۆڕمی تیكتۆك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە