کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت رێککەوتن

.

04:05 PM - 16/09/2025

 

هەولێر و بەغدا رێکەوتن لەسەر رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیای سۆمۆ   

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عیراق گەیشتنە رێککەوتن لەسەر رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بەغدا. بەپێی ئەم رێککەوتنە نوێیە، سەرجەم ئەو نەوتەی لە هەرێم بەرهەم دێت، جگە لەو بڕەی پەیوەندی بە کۆمپانیاکانی ئەپیکۆرەوە هەیە، تەنها 50 هەزار بەرمیل نەوتی لێ گل دەدرێتەوە بۆ پێداویستی ناوخۆ، باقییەکەی دیکە راستەوخۆ رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ (کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عیراق) دەکرێت.

 

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، وەزارەتی نەوتی عیراق ڕەزامەندی دەربڕیوە لە بری 16 دۆلار، نەوت بە کۆمپانیاکان بدات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە