کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، لە شاری رانیە سەردانی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ (مستەفا عەبدوڵا میر خدر )یان کرد

.

03:43 PM - 16/09/2025

لەو سەردانەدا  مەکتەبی سکرتاریەت بە گرنگییەوە ئاماژەیان بە رۆڵی هەڤاڵ مستەفا عەبدوڵا لە شۆڕشی نوێ و ژیانی پێشمەرگایەتی دا وەک تێکۆشەرێکی ئازاو بوێری دەڤەری باڵەکایەتی کە قارەمانانە لە نەبەردییەکاندا ئامادەیی هەبووە و قەت لە راپەڕاندنی ئەرکە سەختەکانیشدا سڵی نەدەکردەوە هەر ئەوەش وایکرد ببێتە جێی 
متمانەی هەموولایەک و هەڤاڵەکانیشی .

مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال روونیان کردەوە، پاڵپشت بە بڕیار و راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، هەموو تێکۆشەران و خەباتگێڕانی شۆڕشی نوێی یەکێتی کە بەشێک بوون لەسەرخستنی خەباتی چەکداری گەلەکەمان، بەسەر دەکرێنەوە و مێژووی گەش و پاکیان بە پیرۆزی دەمێنێتەوە .

لەبەرامبەردا هەڤاڵ مستەفا عەبدوڵا سوپاسی ئەو بەسەرکردنەوەی کرد و جەختی کردەوە هەر پێشمەرگەی گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت ؛ لەهەر شوێنێک پێویستییەک هەبێت وەک رابردوو پارێزەری خاک و  خەڵک دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە