کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕفعەت عەبدوڵا: پاراستنی هونەرو کلتورو بابەتە فەرهەنگیەکان، ئەرکی حکومەت و دامەزاروە ڕۆشنبیرییەکانە

.

03:28 PM - 16/09/2025

ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازی کرد لەدەستەی باڵای کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان و هەوڵەکانیانی لەپاراستنی ڕەسەنایەتی و برەودان بەهونەری ڕاستەقینە بەپێزانینەوە هەڵسەنگاند.

جێگری سەرۆک، ڕایگەیاند؛ لەهەموو کۆمەڵگەیەکدا پاراستنی هونەرو کلتورو بابەتە فەرهەنگیەکان ئەرکی حکومەت و دامەزاروە ڕۆشنبیری و کلتورییەکانەو هونەری ڕەسەن و میللی بەناسنامەی مەعنەوی نەتەوە وەسفکرد.

ڕفعەت عەبدوڵا، باسی لەوەکرد؛ بەردەوامبن لەبرەودان بەتوانا هونەرییە کەسیەکان و پارێزگاریکردن لەکەلەپوری هونەری و وتی:"تاوەکو نیشانی جیهانی بدەین کەئێمەش خاوەنی مێژوویەکی ڕەسەنین لەبواری هونەری میللیدا".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە