کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ یەكلایكردنەوەی‌ ناكۆكییەكانی هەولێر و بەغدا ئەنجومەنی دەوڵەت لە كۆبوونەوەدایە

.

10:16 AM - 16/09/2025

بەمەبەستی یەكلایكردنەوەی‌ ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە داهاتی‌ نانەوتی‌ هەرێمی كوردستان ئەنجومەنی دەوڵەت لە كۆبوونەوەدایە.

بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی دەوڵەت سەعات 9:00ـی بەیانی دەستیپێكردووە و تیایدا دوو نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشدارن، ئەوەش، بەمەبەستی روونكردنەوەی پێویست و بەرگری لە بۆچوون و داواكارییەكانی حكومەتی هەرێم.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەگەر ئەنجومەنی‌ دەوڵەت لەم‌ كۆبوونەوەیە‌دا بگاتە بڕیارێك سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەكانی‌ هەرێمی كوردستان، ئەوا بڕیارەكەی‌ دەداتە ئەنجومەنی‌ وەزیران و ئەویش لە كۆبوونەوەی‌ خۆیدا كە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجام دەدرێت، بڕیاری‌ لەسەر دەدات.

زانیارییەكان باس لەوەشدەكەن، لەئەگەری چارەسەر نەكردنی كێشە یاساییەكان لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە، ئەو كات پرسەكە رەوانەی دادگای فیدڕاڵی‌ دەكرێت.


لە كۆبوونەوەی رابردووی‌ ئەنجومەنی وەزیرانی‌ عیراقدا كە سێشەممەی‌ رابردوو بەڕێوەچوو، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، بڕیاریدا كێشە یاساییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەرزبكاتەوە بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە