.
10:43 AM - 29/04/2024
شه‌هیدی فه‌رمانده (مه‌عروف علی مه‌جید) ناسراو به سیروان دێڕه‌شه‌یی لە ساڵی 1957 له بنه ماڵه یه‌كی هه‌ژار و جوتیاری گوندی دێڕهشهی ناوچه‌ی زه‌نگنه له دایك بووه، پاش ئه‌وه‌ی باوكی له ساڵی 1958 كارگوزار له شاره‌وانی كه‌ركوك داده‌مه‌زرێت، هه‌مان ساڵ خانه‌واده‌كه‌ی ده‌چێته شاری كه‌ركوك و له‌گه‌ڕه‌كی شۆریجه نیشته‌جێ ده‌بن.
ساڵی 1963 ده‌خرێته به‌ر خوێندن و تا پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایی خوێندووه. له پێناوی دابین كردنی بژێوی خێزانه‌كه‌ی ده‌ست به‌رداری خوێندن بووه و ده‌ستی به‌كاركردن كردووه له شاری كه‌ركوك
ساڵی 1974 بووه به سه‌ربازو ماوه‌ی سێ ساڵ ژیانی سه‌ربازی له شاره‌كانی دیوانیه و به‌سڕا به ڕێكردووه.
ساڵی 1977 په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه كردووه و بووه به ئه‌ندامێكی چالاكی كۆمیته‌ی ئاگر و به وته‌ی هاوڕێكانی چه‌ندین چالاكی شۆڕشگێڕانه‌ی له دژی پیاوانی ڕژێم له ناو شاری كه‌ركوك ئه‌نجام داوه.
ساڵی 1981 پاش ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندی ڕێكخراوه‌یی له به‌هاری هه‌مان ساڵ په‌یوندی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌كات و ماوه‌ی شه‌ش مانگ له باره‌گای سه‌رۆكی كۆچكردوو هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ده‌بێت به پێشمه‌رگه.
• له پایزی هه‌مان ساڵ ده‌گوازرێته‌وه سنوری كه‌رتی چواری جه‌باری هه‌رێمی 5ی قه‌ره‌داغ و ده‌بێت به پێشمه‌رگه‌یه‌كی زرنگ و چاونه‌ترسی مه‌فره‌زه‌كه‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده مامه ڕیشه.
• ساڵی 1982 پاش دروست بوونی تیپه‌كان ده‌بێته پێشمه‌رگه له كه‌رتی سێ ی هه‌مه‌وه‌ندی تیپی 57ی سه‌گرمه.
• له ئازاری هه‌مان ساڵی به‌شداری له گرتنی یه‌كه‌م ڕه‌بییه‌ی كوردستان ده‌كات له پاش شۆڕشی نوێ، كاتێك له گوندی كهلهڕهشی ناوچه‌ی سه‌نگاو به‌فه‌رمانده‌یی شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش 13 پێشمه‌رگه حه‌شارگه‌یه‌ك به هێزه‌كانی دوژمن چۆڵ ده‌كه‌ن. له‌دووای ئه‌و هه‌نگاوه شۆڕش گێڕییه سامی گرتنی ڕه‌بییه له لای پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی ده‌شكێت و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ڕه‌بییه و ڕاوه‌دوونانی هێزه‌كانی دوژمن ده‌بێت به نه‌ریتێكی هه‌میشه‌یی.
• ئازایه‌تی و خۆڕاگری سیروان دێڕه‌شه‌یی سه‌رنجی هاوڕێ و فه‌رمانده‌كانی ڕاده‌كێشێت و له سه‌ر بڕیاری شه‌هید هیوا باڕۆیی كه ئه‌و كات لێپرسراوی كه‌رتی سێ ی هه‌مه‌وه‌ند بوو له ئایاری ساڵی 1983 ده‌كرێت به فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه له كه‌رتی سێ ی هه‌مه‌وه‌ند.
• ساڵی 1984 ژیانی هاوسه‌ری له گه‌ڵ والیده كه‌ریم پێكده‌هێنێت.
• ساڵی 1985 له‌سه‌ر بڕیاری كاك ئازادی سه‌گرمه كه فه‌رمانده‌ی تیپی 57سه‌گرمه بوو ده‌كرێت به جێگری فه‌رمانده‌ی كه‌رتی سێ ی هه‌مه‌وه‌ند
• ساڵی 1986 له پاش شه‌هید بوونی عه‌تا زڕگوێزی ده‌كرێت به فه‌رمانده‌ی كه‌رتی سێ ی هه‌مه‌وه‌ند له تیپی 57ی سه‌گرمه.
• شه‌هید سیروان له ماوه‌ی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی به‌شداری له چالاكییه‌كانی ( گوندی ژاڵه‌ی ده‌ربه‌ند و گوندی زینانه‌ی گه‌رمیان و گرتنی مه‌ركه‌زی سه‌نگاو و ناحیه‌ی سه‌نگاو و سه‌رجه‌م شه‌ڕه‌كانی شارباژێڕ و ده‌شتی هه‌والێر و گونده‌كانی زه‌نان و گۆشتقوت و قه‌ره‌تامۆر و پردی بێ مه‌حكه‌مه و و گرتنی مه‌ركه‌زی قادركه‌ره‌م و سه‌رجه‌م بۆسه‌كانی سه‌رجاده‌ی سه‌نگاو چه‌مچه‌ماڵ، هه‌روه‌ها له شه‌ڕی سێ مانگه‌ی هێزی پشتیوانی ڕۆڵێكی گرنگ و ئازایانه‌ی گێڕاوه، كاتێك به شێكی زۆر له هێزه‌كانی یه‌كێتی بۆ هاوكاری حزبه‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چوونه گونده‌كانی ئاڵوه‌تان و كونه مشكێ.
• به‌شداری و فه‌رمانده‌ی به‌شێك له پێشمه‌رگه‌كانی تیپی 57ی سه‌گرمه‌ی كردووه له شه‌ڕی سێ مانگه‌ی قه‌یوان-ماوه‌ت و داستانی ڕزگاری و شه‌ره‌كانی زنجیره چیای دابان – هه‌لاج.
• له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی 11 جار بریندار بووه و زیاد له پێنجار له كه‌ناری مه‌رگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
• ساڵی 1988 ده‌كرێته جێگری لێپرسراوی تیپی 59ی حه‌مرین.
• له هاوینی هه‌مان ساڵ به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت. بۆ چاره‌سه‌ر له‌لایه‌ن ڕێكخستنه نهێنییه‌كانه‌وه ڕه‌وانه‌ی شاری سلێمانی ده‌كرێت.
• پاش سێ مانگ په‌یوه‌ندی به شانه نهێنێكانی ڕێكخراوی سلێمانی یه‌وه ده‌كات و چه‌ندین كاری شۆڕشگێڕی له ناو شاری چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجام ده‌دات. ده‌زگای هه‌واڵگری ڕژێمی پێشوو د‌رك به‌م په‌یوه‌ندی و كاره شۆڕش گێڕییانهیهوه ده‌كه‌ن و له هاوینی ساڵی 1990 له زاڵگه‌ی تاسڵوجه ده‌ستگیری ده‌كه‌ن و ڕه‌وانه‌ی ئه‌منه سووره‌كه‌ی شاری سلێمانی ده‌كرێت.
• له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆری ده‌درێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و هاوڕێ زیندانیانه‌ی كه‌له ئه‌منه سوره‌كه‌ی شاری سلێمانی له‌گه‌ڵیدا زیندانی بوون هیچ نهێنییه‌كی كاری ڕێكخستن نادركێنێت ، ته‌نانه‌ت بۆ شێواندنی كه‌یسی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌شێك له زاری خۆی ده‌قرتێنێت تاكو له‌گه‌ڵ ئه‌و گفتوگۆ تۆماركراوه‌دا جیاواز بێت كه ڕووبه‌ڕووی ده‌كه‌نه‌وه. له‌ماوه‌ی 11 مانگ له‌گه‌ڵ شه‌هید مامۆستا ئه‌حمه‌دی سناعه و مه‌لا مه‌حمودی گه‌وره‌دێ و ته‌حسن قادر به‌رزنجی و كه‌مال قه‌ره‌داغی و دكتۆر كامه‌ران قه‌ره‌داغی له ژووره تاكه كه‌سییه‌كانی ئه‌منه سوره‌كه به‌سه‌ر ده‌بات و له ڕۆژانی ڕاپه‌ڕین و له كاتی ئازادكردنی شاری سلێمانی و گرتنی ئه‌منه سوره‌كه وه‌كو زۆربه‌ی زیندانیان ئازاد ده‌كرێت.
• سه‌ره‌ڕای ئازار و ئه‌شكه‌جه‌ی كاتی زیندان به‌ڵام پاش ئازادبوونی به‌شداری كارا وكاریگه‌ر له ڕاپه‌ڕینی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌كات كه ڕۆژێك پێش ڕاپه‌ڕینی كه‌ركوك و به دیاری كراوی له 19ی ئازاری ساڵی 1991 ده‌چنه ناو شاری كه‌ركوك و ڕۆژی پاشتر شاری كه‌ركوك ئازاد ده‌كه‌ن.
• له پاش ڕاپه‌ڕین و ئازادی كوردستان ده‌كرێت به لێپرسراوی به‌تالیۆنی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك و ده‌بێت به یه‌كێك له فه‌رمانده بوێر و شۆڕش گێره‌كانی یه‌كێتی كاره تایبه‌ت و شۆڕشگێڕێیهكانی یه‌كێتی ئه‌نجام ده‌دات.
• ساڵی 1996 به‌شداری خولی یه‌كه‌می ئه‌فسه‌ران ده‌كات و هه‌مان ساڵ خوله‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی و به‌پله‌ی ملازم 2 ته‌واو ده‌كات.
• ساڵی 1999 به‌شداری خولی ته‌رقییه ده‌كات و پله‌ی نه‌قیبی پێده‌بخشرێت.
• سیروان دێڕه‌شه به‌گوێره‌ی به‌ڵگه ڕه‌سمییه‌كانی حزبه نه‌یاره‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ده‌وڵه‌تی عێراق پیاوێكی دڵسۆز و تێكۆشه‌ری (ی.ن.ك) بووه.
• له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌ڕمی هه‌واڵگری ڕژێمی پێشوو كه ئاڕاسته‌ی ئه‌منی عاممه‌ی كه‌ركوك كراوه و ڕێكه‌وتی مانگی ئازاری ساڵی 2003 له‌سه‌ر تۆمار كراوه ئاماژه به هاتنی مه‌فره‌زه‌كه‌ی شه‌هید سیروان دێڕه‌شه‌یی ده‌كات كه دێنه ناو شاری كه‌ركوك و به وته‌ی ئه‌وان كاری تێكده‌رانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. به‌ڵام سیروان دێڕه‌شه‌یی هاوشانی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده قاره‌مانه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ ئازاد كردنی شاری دێرینی كوردهواری له 9ی نیسانی ساڵی 2003 به‌شداری له ئازاد كردنی شاره‌كه ده‌كات. پاش 20 ڕۆژ له ئازاد كردنی شاره‌كه و به هاوكاری و چاوساغی حزب و هێزه نه‌یاره‌كانی یه‌كێتی و به پلانێكی پێشوه‌خته و ناڕاوا له‌لایه‌ن چه‌ند زوڵه كوردێكه‌وه له 29ی نیسانی هه‌مان ساڵ شه‌هید ده‌كرێت. هه‌مان ڕۆژ یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كانی به‌ناوی كه‌مال حاجی عهزیزكافرۆشی شه‌هید ده‌كرێت و یه‌كێكی تر له پێشمه‌رگه‌كانی به‌ناوی ئه‌حمه‌د قادر به فه‌تاح به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
•به‌گوێره‌ی وته‌ی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی و كه‌س و كاری شه‌هیدان و فه‌رمانده و به‌رپرسانی یه‌كێتی مێژووی ژیانی پڕه له نمونه‌ی به‌رزی فیدكاری و كادرێكی دڵسۆز و له خۆبردووی جزبهكهی و ڕۆڵه‌یه‌كی جوامێری ئه‌م نیشتمانه بووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە