کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

.

10:34 AM - 15/05/2024

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەش وهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان نیمچەهەور دەبێت. پلەکانی گەرماش بەراورد بەرۆژانی پێشوو کەمێک بەرز دەبێتەوە.

 

هەروەها، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتی. پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 

هەولێر : 29

 

سلێمانی: 27

 

دهۆک : 28

 

زاخۆ :  28

 

هەڵەبجە :30

 

کەرکوک: 32

 

سۆران : 25

 

حاجی ئۆمەران: 17

 

گەرمیان : 34

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە