کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: بەهیممەتی سەرۆک بافڵ، ئێستا یەکێتی هێزێکی زۆر کاریگەرە و دەتوانێت ئەو گۆڕانکارییە بکات کە خەڵک چاوەڕێی دەکات

.

06:08 PM - 15/05/2024

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بارەگای مەڵبەندی ١٤ی رێکخستنی کۆیەی (ی.ن.ک)ی بەسەرکردەوە و شێوازەکانی پەرەپێدان و نوێکردنەوەی ریزەکانی یەکێتی لەسنورەکەدا تاوتوێکرد.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، رۆژی چوارشەممە 15ی ئایاری 2024 ، سەردانی مەڵبەندی کۆیەی یەکێتی کرد و پیرۆزبایی لە تەحسین نامق کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک لێپرسراوی مەڵبەند، پاشان گفتوگۆکرا لەبارەی هەوڵ و هەنگاوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئاستی هاوکێشە سیاسییەکان و لەبەر رۆشنایی دوایین گۆڕانکارییەکان.

دواتر و بۆ بەدواداچوونی کاری رێکخراوەیی بەچڕی تاوتوێی هەوڵەکانی مەڵبەند کرا بۆ کۆکردنەوەی کادران و هۆشیارکردنەوە و ئامادەسازییان بۆ قۆناغی ئایندەی پرۆسەی سیاسی و دیموکراتی لەهەرێمی کوردستان کە لەهەمووان دەخوازێ کاربکەین بۆ ئەوەی ریزەکانی یەکێتی هەر وەک ئێستا رێکخراو بێت و بەتەنگ داواکاری هاوڵاتیانەوە بین و باشترینی خۆمانیان پێشکەش بکەین.

لەوێ ئاماژەی بە هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ-دا بۆ بەهێزترکردنی یەکێتی و هێنانە کایەی هاوسەنگی هێز. وتیشی: ئەمڕۆ یەکێتی لەقۆناغی پەرەپێدانەو یەک دەنگ و بەهێزە لەژێر سایەی هەوڵ و سیاسەتەکانی سەرۆک بافڵ، و هەموومان وەک یەک تیم کار دەکەین بۆ ئەوەی یەکێتی هەر بەو بەهێزییەی ئێستای بمێنێتەوە و لەئاستی چاوەڕوانی کادیران و کۆمەڵانی خەڵک بێت.

قوباد تاڵەبانی وتیشی: بەهیممەتی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵانی تر؛ ئێستا یەکێتی لەسەر ئاستی عێراقی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، هێزێکی زۆر کاریگەرە و دەتوانێت ئەو گۆڕانکارییە بکات کە خەڵک چاوەڕێی دەکات.

WhatsApp Image 2024-05-15 at 5.33.30 PM(1).jpeg

WhatsApp Image 2024-05-15 at 5.33.30 PM.jpeg

WhatsApp Image 2024-05-15 at 5.33.29 PM(1).jpeg

WhatsApp Image 2024-05-15 at 5.33.29 PM.jpeg

WhatsApp Image 2024-05-15 at 5.33.28 PM.jpeg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە