کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سودانی داوا دەکات بەندەری فاو لەکاتی خۆیئدا تەواو بکرێت

.

05:40 PM - 15/05/2024

سەرۆک وەزیرانی عیراق داوا دەکات لە وەزارەتی گواستنەوە دەکات لە وادەی خۆیدا بەندەری فاو تەواو بکەن.

نوسینگەی سودانی ریگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عیراق  بەمەبەستی  ئاگادار بوون لە بەرەوپێشچوونی کارەکانی بەندەری فاو  بەدواداجونێکی راستەوخۆی دەستپێکرد و لەوردەکاری پرۆژەکەی کۆڵییەوە.


لەو بارەیەوە فەڕحان فەرتوسی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عیراق لە وەزارەتی گواستنەوە ئاماکەی بەوەدا، پێشکەوتنی گەورە لە تەواوکردنی بەندەرەکەدا بەدەستهاتووە و لە بەشێکیاندا تەواوکردنی کارەکان گەیشتووەتە 95%”.


سەبارەت بە وادەی  تەواوکردنی پڕۆژەکە، سەرۆک وەزیرانی عیراق، محەمەد شیاع سودانی ، فەڕحان فەرتوسی راسپارد کە پێویستە پابەندبن بە خشتەی کاتی تەواوکردنی پڕۆژەکە و تێپەڕاندنی هەر بەربەستێکی مەیدانی کە رێگری لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە