کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ مارتن مانا، سەرۆکی دامەزراوەی کۆمەڵگەی کلدانی کۆبووەوە

.

10:31 PM - 15/05/2024

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان و پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا و جەخت لە قووڵکردنەوەی گیانی ئاشتی و تەبایی کرایەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی رۆڵ و کاریگەریی پێکهاتەکانی کرد لە بوارە جیاوازەکانی کۆمەڵگە و پاراستنی کولتووری لێبوردەیی و ئەو فرەڕەنگییەی هەرێمی کوردستان شانازیی پێوەدەکات.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ هەڵوێستی یەکێتیی روونکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، باوەڕی تەواو و نەگۆڕمان بە پێکەوەژیانی سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانە و دەمانەوێت بەشداریی چالاک و رۆڵی کاریگەرییان هەبێت لە کۆمەڵگە، بۆ ئەمەش هەوڵی تەواومان داوە و زەمینەی لەبارمان رەخساندووە تاوەکو نوێنەرایەتیی راستەقینەی خۆیان بکەن و تێکەڵی ململانێ و ناکۆکییە سیاسییەکان نەکرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە