کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەبارەی ئەو شوێنانیە ناویان لە لیستی مووچەی مانگی چواردا نییە رونکردنەوە دەدرێت

.

08:18 PM - 15/05/2024

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو شوێن و مووجە خۆرانەی ناویان لە لیستی مووچەی مانگی چواردا نییە رونکردنەوە دەدات و دەڵێت"خشتەی مووچە بەپێی ئەو تەمویلەی بەغدا کردویەتی ئامادەکراوە"

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەریەکە لە، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیواكان، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایشی هەرێم، هێزەكانی زێرەڤانی، بەرگریی و فریاكەوتن، یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە و پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان لەخشتەی مووچەی مانگی چواردا بوونیان نیە کە لەلایەن وەزارەتەوە بڵاوکراوەتەوە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئامادە کردنی ئەو خشتەیە بەپێی ئەو تەمویلە بووە کەلەلایەن بەغداوە کراوە و بەپێێ ئەو تەمویلە خشتەی مووچەی فەرمانبەران ئامادە کراوە.

 

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە بڕی 443 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە بۆ مووچەی مووچەخۆران خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە