کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتيی مامۆستایانی كوردستان

.

09:14 AM - 15/05/2024

بەڕێزان سەرۆك و سكرتارییەت و ئەندامانی یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان


ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لەئێوە و تەواوی مامۆستایانی کوردستان پیرۆزبێت.
یەکێتیی مامۆستایان رۆڵی کاریگەری خۆی بینیوە بەدرێژایی ساڵانی کارکردنی لەقۆناغە جیاجیاکاندا لەخەباتی زانستی و پەروەردەیی و پیشەیی سەرباری داکۆکیکردن لەمافی مامۆستایانی کوردستان. لەهەموو کات و ساتێکدا کە میللەتەکەمان رووبەڕوی دۆخێکی ناهەموار بوبێتەوە ئێوەی مامۆستایانی کوردستان هەمیشە پێشەنگی بەرگری و قوربانیدان بوون و توانیتان زامنی بەردەوامیی ڕەوتی پەروەردە و فێرکردن بکەن.
سڵاوی رێز و وەفا دەنێرین بۆ ئەو مامۆستایانەی چەندین ساڵ خزمەتیان کرد و بەهەڵگرتنی مەشخەڵی زانست نەوەی رۆشنفکریان پێگەیاند.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە