کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق: پێنج کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیانلەدەستداوە

.

09:36 AM - 15/05/2024

وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رایگەیاند، تای خوێنبەربوون لە عیراق بڵاوبووەتەوە و 40 حاڵەتی توشبوون و پێنج حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکانی بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکە تۆمار کراوە.

وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زایتری نەخۆشییەکە لە 15ی نیسانەوە بە بەشداری 246 تیم هەڵمەتێکی دەرمانڕشتنی لە کێڵگەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە 15 پارێزگا دەستپێکردووە، بە تایبەت لە پارێزگای زیقار کە زۆرترین حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوونی تێدا تۆمارکراوە.

دەشڵێت، بە گوێرەی ئامارەکان لە مساڵدا، 40 حاڵەتی توشبوون و پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکانی بەغدا و نەینەوا و زیقار و بابل تۆمارکراوە، ساڵی رابردووش 545 حاڵەتی توشبوون و 70 حاڵەتی گیانلەدەستدان هەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە