.
01:53 PM - 18/10/2023
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌عیراق رایگەیاند، بەدرۆن هێرشیانكردۆته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سەربازیی هه‌ریر كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای لێیه له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
بەپێی بەیاننامەیەكی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عیراق سەعات:12:00ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشیانكردۆته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه و بنكه‌ی سه‌ربازیی هه‌ریر له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
هەر ئەمڕۆ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیكردەسەر سەربازگەی "عەین ئەسەد" لە ئەنبار كە سەربازگەیەكی تری ئەمریكایە.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، دوای هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌غه‌ززه‌ی فه‌ڵه‌ستین، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌پارێزگای ئه‌نبار به‌دوو درۆن هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدا جێگیره.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە