کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاپای ڤاتیكان سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد

.

11:01 AM - 07/03/2021

لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ عیراق ، پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەفڕۆكە خانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن لێپرسراوانی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا، لە دوای سەردانەی بۆ هەرێمی كوردستان پاپای ڤاتیكان سەردانی شاری موسڵی كرد و لە چوارچێوەی ئەو سەردانەشدا پاپا ئەو كەنیسەیەی بەسەركردەوە كە لەلایەن گرووپی تیرۆریستی داعشەوە تەقێندرابۆوە، هاوكات پاپا فرانسیس وتەیەكی پێشكەشكرد و تەئكیدی لەپەیامی پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی سەرجەم پێكهاتەكان كردەوە.
بەپێی بەرنامەی سەردانەكەی ، بڕیارە جارێكی تر پاپای ڤاتیكان بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان و لە رێورەسمێكدا بە بەشداری هەزار كەس لە شاری هەولێر پاپا وتەیەك پێشكەش بكات.
سەردانی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان ، بە سەردانێكی مێژوویی هەژمار دەكرێت ، هەروەك خۆی پیشتر دوای گەیشتنی بۆ بەغدا ئاماژەی بۆ كردبوو نزای ئاشتی و پێكەوە ژیان بۆ عیراقییەكان دەكات.

xuxgbU4eidI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە