.
02:08 PM - 07/12/2025
سامان ڕەحیم بەڕێوەبەری ئاوی کەلار بەگەلی کوردستانی ڕاگەیاند، لەبەر فراوانبونی بەردەوامی کەلار، و لەسەر داواکاری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دا لەسەر دروستکردنی سێهەمین پاڵاوگەی ئاو لەکەلار.
وتیشی پاڵاوگەکە بەبودجەی 150ملیار دینار دروستدەکرێت،و لەتوانایدایە لەیەک سەعاتدا پێنج هەزار مەتر ئاو ببپاڵێوێت،و بەدروستکردنی ئەو پاڵاوگەیە کەلار تا پەنجا ساڵی تر گرفتی ئاوی خواردنەوەی نابێت.
بەڕێوەبەری ئاوی کەلار ئاماژەی بەوەدا، پاڵاوگەکە پشت بە ڕوباری سیروان دەبەستێت،و بڕیارە لەداهاتویەکی نزیکدا لەئەنجومەنی وەزیران گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار بکات.



لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە