.
10:04 AM - 07/12/2025
سەبارەت بە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، ئیلۆن مەسک، گەورە ملیاردێری جیهان پەیامێک بڵاودەکاتەوە و رایگەیاند، پێویستە سەرەوەری بۆ وڵاتانی ئەوروپا بگەرێتەوە و شتێک نەمێنێت بەناوی یەکێتی ئەوروپا، بۆئەوەی حکومەتەکان باشتر بتوانن نوێنەرایەتی گەلەکانیان بکەن.
ئەم پەیامەی ئیلۆن مەسک دوای ئەوە دێت، یەکێتیی ئەوروپا بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ، کۆمپانیای ئێکس-ی سزادا بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی شەفافیەتی دیجیتاڵیی یەکێتیی ئەوروپا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە