.
10:40 AM - 07/12/2025
لەنوسراوێكدا كە ئیمزای وەزیری دارایی و ئابوریی حوكمەتی هەرێمی لەسەرە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم خەرجییەكانی راگرت.
لەنوسراوەكەی وەزارەتی دارایی وئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بەهۆی نزیكبوونەوەی كۆتایی ساڵی 2025 وبەمەبەستی پاكتاوكردنی ژمێریارییەكان و گەیاندنیان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا، بڕیاردرا بە راگرتنی سیستەمی ئەلیكترۆنی بەرێوەبردنی دارایی كوردستان لەسەر داواكاری خەرجی لە رۆژی 7ی 12ی 2025 تاوەكو كردنەوەی خەرجی دارایی لەساڵی نوێی 2026.
هاوكات داواشیكردووە، لەو وادەیەی دیاریكراوە هیچ داواكارییەكا ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەكرێت.
لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی داراریی وئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا ئاماژە بەوەشكراوە،بڕیاری راگرتنی خەرجییەكان پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاكان ناگرێتەوە .
ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەونوسراوانەی بڕیاری خەرجكردنیان بۆدراوە لەساڵی نوێدا پارەكانیان بۆ خەرج دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە