موسەننا سامەڕائی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادرا

عیراق 01:07 PM - 2026/10/29

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عیراق بڵاوی كرده‌وه‌، بەھۆی سوودمەندبوونیان لە گرێبەستەکانی کۆمپانیاکانی پاڵاوگەی باکوور و باشوور، موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم بە شەش ساڵ زیندانی کردن و زیاد جەنابی، ئەندامی فراکسیۆنی ھاوپەیمانی سیادە بە پێنج ساڵ زیندانی کردن سزا دران.

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عیراق ڕایگەیاند، سزای شەش ساڵ زیندانی کردن بۆ موسەننا سامەڕائی دەرکراوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی ناوبراو لە گرێبەستەکانی ھەردوو کۆمپانیای پاڵاوگەی باکوور و باشوور سوودمەندبووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە موسەننا سامەڕایی پابەندکراوە به‌وه‌ی بڕی ٣٠ ملیار دینار بگەڕێنێتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت، لەبەرئەوەی لە رێگای نێوەندگیری لە گرێبەستەکانی ئەو دوو کۆمپانیایەدا ئەو بڕە پارەیەی بەدەستھێناوە.

ھەروەھا لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو كه‌ سزای پێنج ساڵ زیندانی کردنی تووند بۆ ئەندامی فراکسیۆنی ھاوپەیمانی سەرەوەریی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، زیاد جەنابی دەرکراوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی ناوبراو لە لە گرێبەستەکانی کۆمپانیای پاڵاوگەی باکوور سوودمەند بووە.

ھەر بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، زیاد جەنابی پابەندکراوە به‌وه‌ی بڕی چوار ملیار دینار بگەڕێنێتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت، لەبەرئەوەی لە گرێبەستەکانی کۆمپانیای پاڵاوگەی ئەو بڕە پارەیەی بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکارھێناوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو