بەڕێزان.. خانەوادەو بنەماڵەی پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ فەخرەدین سمایل بەگی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پارتیزان و تێکۆشەری ڕۆژە سەختەکان (هەڤاڵ فەخرەدین سمایل بەگی)م بیست، بۆئەم خەمە سەرەخۆشی و هاوخەمیمان ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەکەین.
لەپەروەردگار دوعاخوازین بەهەشتی بەرین جێگای بێت و هاوخەمی و دڵنەوایی دۆستان و هەڤاڵان ببێتە مایەی سەبوری و ئارامگرتنی کەسوکارو بنەماڵەکەتان.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان