قوباد تاڵەبانی: ئەمریكا پلانی نەبووە ئۆپۆزسیۆن بنێرێتە ناو ئێران

کوردستان 06:14 PM - 2026/10/29

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ناشیۆناڵ نیوز، ڕایگەیاند، هەرگیز هیچ پلانێك لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە نەبووە بۆ ناردنی گرووپە ئۆپۆزسیۆنە ئێرانییەكان بۆ ناو خاكی ئێران. 
قوباد تاڵەبانی وتیشی، ئەو چەكە نامۆیانەی كە سەرۆك ترەمپ باسی دەكردن، من هیچ زانیارییەكم نییە كە ئەمانە چ چەكێك بوون، لە كوێ بوون، یان دراون بە كێ. ئێمە بەڕوونی بە ئێرانییەكانمان وت كە ئێمە بە هیچ شێوەیەك بەشێك نابین لە هیچ ململانێیەك دژی ئەوان. هەروەها بەڕوونی بە گرووپە ئۆپۆزسیۆنە ئێرانییەكانمان وت كە نابێت هەرێمی كوردستان وەك دەستپێكێك یان سەنگەرێك دژی خاكی ئێران بەكاربهێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو