رادیۆی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای كه‌وتنی ماتۆڕسوارێك له ماتۆڕسكیله‌كه‌ی، له‌سه‌ر پردی ده‌باشان، دوو ئۆتۆمبێل له‌دوای ئه‌م رووداوه‌وه پێكیانداداوه و له‌و رووداوه‌شدا ته‌نیا شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه برینداره و ئێستا ته‌ندروستی جێگیره.
بڵاوکراوەکەی رادیۆی هاتوچۆ بۆ راستکردنەوەی زانیارییەکان بوو لەسەر دوو رووداو کە ئەمڕۆ روویانداوە، یەکێکیان رووداوەکەی سەر پردی دەباشان بوو، ئەوی دیکەش رووداوەکەی بەردەم هۆتێل رۆتانا بوو لە شەقامی سالم، کە بەهۆی تیژڕەوییەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کۆنترۆڵی لەدەستدا و شۆفێر و دوو سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوون.