یەكێتی بەڵێندەرانی سلێمانی لەبەردەم پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كە كاریگەری لەسەر پرۆژەكان دروست كردووە و نرخی شتومەكی بەرزكردووەتەوە، ئەوەش بارگرانیەكی دیكەی بۆ بەڵێندەران زیاد كردووە. وتەبێژی یەكێتی بەڵێندەرانی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەكات لە 2014ەوە پارەمان بۆ سەرف ناكرێت.