ئێسكەپەیكەرێكی دەگمەنی دایناسۆرێك كە سەر بە خێزانی تی ریكس بوو ،لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بە بڕی 47ملیۆن و 300 هەزار دۆلار فرۆشرا.
گرێبەستەكە دوای شەڕێكی گەرمی 12 دەقیقەی لە نێوان شەش پێشكەشكار لە چالاكییەكەدا تەواو بوو،كە لەزیادكردنێكی ئاشكرادا لە نیویۆرك بەڕێوەچوو.
ئەم ئێسكەپەیكەرە كە نازناوی جودی لێنراوە، یەكێكە لە تەنها سێ ئێسكەپەیكەرە تاڕادەیەك تەواو و ناسراوەكانی دایناسۆری نانۆ تێرانۆس لە بازنە زانستییەكاندا.نرخی فرۆشتنەكە زۆر لە خەمڵاندنە سەرەتاییەكان زیاتر بوو كە لە نێوان شەش بۆ نۆ ملیۆن دۆلاردا بوو، بەمەش ژمارەی پێوانەیی نزیك بووەوە كە لە زیادكردنێكی بەردبووەكاندا لە مانگی تەمموزی رابردوودا تۆماركرابوو كاتێك ئێسكەپەیكەرێكی ناوازەی تی ڕێكس بە ناوی غاز بە 50ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
درێژی جودی نزیكەی شەش مەتر و بەرزی نزیكەی سێ مەتر بوو،بەپێی زانیارییەكانی سۆزیبی، ئەم ئێسكەپەیكەرە لە دۆخێكی ناوازەی پاراستنیدایە و لە 191 پارچەی ئێسك پێكهاتووە، لەنێویاندا كەللەسەرێكی نزیكەی تەواو .
ئەو ئێسكەپەیكەرە لە ساڵی 2019 لەلایەن كەسێك لە ویلایەتی مۆنتانای ئەمریكا بە ناوی جودی پیرسۆن دۆزرایەوە و ناوی دایناسۆرەكە بە ناوی ئەوەوە ناونرا.