پرسەنامەی عیماد ئەحمد بۆ کۆچی دوایی حسن سایەخان

کوردستان 11:17 PM - 2026/10/29

بەڕێزان  : بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کاک حسن سایەخان

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ژیانئاوایی ڕۆشنبیر و تێکۆشەری دێرین کاک ( حسن سایەخان )م پێگەیشت.

کاک حسن جگە لەوەی پیاوێکی نیشتیمان پەروەر و تێکۆشەرێکی دیاری کوردستان و ناوچەی گەرمیان بوو بۆ منیش هاوڕێ و هەڤاڵێکی زۆر بەڕێز و خۆشەویست بوو کەبەلەدەستدانی هەمومانی دڵتەنگ کرد …
 
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی تەواوی کەسوکارو بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەیان دەکەم و هاوبەشی ماتەمیانم…

لەخوای گەورە داواکارین گیانی پاکی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.

‎انا للە و انا الیه راجعون 

عیماد ئەحمد
٢٩_١٠_٢٠٢٥

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو