بەڕێزان بنەماڵەی کاک حەسەن سایەخان
لە دڵەوە غەمباربووین بە کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین، شاعیر و کەسایەتیی دیاری گەرمیان کاک حەسەن سایەخان. بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
کاک حەسەن، یەکێک بوو لە تێکۆشەرە دیارەکانی گەرمیان و دۆستێکی نزیکی سەرۆک مام جەلال بوو. نموونەی هەڤاڵێکی دڵسۆز و سەرڕاست بوو و بۆ هەمیشە خەبات و یادەوەرییەکانی بە زیندوویی دەمێننەوە.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی پاکی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان