مۆڵەتی یەك هەفتە دەدرێتە ئەو هاووڵاتیانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە

کوردستان 11:01 AM - 2026/10/30

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان دەڵێت، پێنجشەممە دوایین وادەیە بۆ تەواوكردنی مامەڵەی ئەو هاووڵاتیانەی ناویان بۆ حەج هاتووەتەوە.
كاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا، داوایەكی بەپەلەی ئاڕاستەی سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە كرد  كە ناویان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەرچووە و دەڵێت،پێویستە ئەو كەسانەی ناویان دەرچووە، تا رۆژی پێنجشەممە، 5ی 11 سەردانی نووسینگەكانی حەج و عومرە لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بكەن بە مەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان. وتیشی، ئەم وادەیە بە هیچ شێوەیەك درێژ ناكرێتەوە و هەر كەسێك دوا بكەوێت یا لە وادەی دیاریكراودا سەردان نەكات، مافی حەجكردنی نامێنێت. بە وتەی كاروان ستونی ، هەر كەسێك لەو وادەیەدا مامەڵەكانی تەواو نەكات، راستەوخۆ كەسانی یەدەگ دەخرێنە شوێنەكانیان.
ئەمەش لە كاتێكدا مانگی رابردوو پێنج هەزار و 200 كەس بە شێوەی تیروپشك ناویان بۆ وەرزی حەجی ساڵی داهاتوو راگەیەندرا، بەپێی رێكارەكان هەركەسێك ناوی بۆ وەرزی حەجی 2027 دەرچووە، پێویستە بڕی شەش ملیۆن دینار وەك بەشێك لە تێچووی حەج بدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو