فراكسیۆنی یەكێتیی پێشوازی لە باڵیۆزی فنلەندا لە عیراق كرد

کوردستان 06:05 PM - 2026/10/29

فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پێشوازی لە باڵیۆزی فنلەندا لە عیراق كرد. باس لە ڕۆڵی سەرۆك مام جەلال لە نوسینەوەی دەستوور و كاری پێكەوەیی كرا.
لە دانیشتنەكەدا تیشك خرایە سەر ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران، لە یەكلاكردنەوەی پرسە پەیوەندیدارەكان بە ژیانی هاووڵاتیان، هەروەها باس لە گرنگی ڕۆڵی یەكێتی و سەرۆك بافڵ كرا، لە نزیككردنەوەی بۆچوونە جیاوازەكان، لەپێناو چەسپاندنی دەستوور و خزمەتكردن بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان. 
هاوكات باڵیۆزی فنلەندا باسی لە بەهێزی ڕۆڵی سەرۆك مام جەلال كرد، لە پڕۆسەی نووسینەوەی دەستوور و بنیادنانی عیراقێكی نوێ كە تیایدا مافی هەموو پێكهاتەكان پارێزراوە.
بە وتەی پۆڵا شەهید سیروان، كە بەشداربووە لە كۆبوونەوەكە و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەیە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گرنگیی پەیوەندیی دوو لایەنەی عیراق و فنلەندا كراوە.
 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو