بە دروشمی خۆراكی دابینبكەین و زەویمان بپارێزین و گەلەكەمان بەهێز دەكەین دامەزراوەی كۆبەستی كۆمەڵایەتی نیشتمانی، بە هاوكاری كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكانی سلێمانی ، كۆڕبەندی سەروەری خاك و ئاسایشی نیشتمانی و خۆراكی رێكخست، كە دوو پانێڵی لە خۆگرتبوو، لە پانێڵی یەكەمدا باس لە بەرەو سەروەری خۆراك بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان كراو لە پانێڵی دووەمیشدا باس لە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی دیمۆگرافیا لە رێگەی وابەستكردنی جووتیار بە خاكەكەیەوە كرا.