عەقید بەهمەن ئەحمەد بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی كاركردنیان لە پرۆژەی ئەندەرپاسی سەهۆڵەكە چڕتركردۆتەوە و ئەمرۆش بەشێكی دیكەی شەقامی سەهۆڵەكەیان بەربەست كردوە دەشڵێت شۆفێران دەتوانن ڕێگای جێگرەوە بەكاربهێنن.
وتیشی،بەربەستكردنی شەقامەكە تا كاتێكی نادیارە وبڕیارە دەست بە دروستكردنی ئەندەرپاسی شەقامی سالم بكرێت كە ماوەی 450 رۆژی پێدەچێت و لەكۆتایی ساڵی 2027 تەواو دەبێت، ئەو بودجەیەشی بۆی تەرخانكراوە زیاتر لە حەوت ملیار و 800 ملیۆن دینارە.