پسووڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک کارا کرایەوە
بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند، بەرنامەی پسووڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان کارا کرایەوە"
هاووڵاتیانیش ئاگادار دەكاتەوە كە دەتوانن لەمەودوا بەشێوەیەکی ئاسایی و لە رێگەی بەرنامە ئەلیکترۆنییەکەوە، مامەڵەکانی پەیوەست بە پسووڵەی خۆراک (فۆڕمی بەشەخۆراک) ئەنجامبدەن و رێکارە پێویستەکان تەواو بکەن.