كۆنگۆ 10 هەزار حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلای تێپەڕاند

عیراق 10:01 AM - 2026/10/28

 ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە پشتبەستن بە داتاكانی پەیمانگەی تەندروستیی گشتیی كۆنگۆی دیموكرات رایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستكراوی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆماری كۆنگۆی دیموكرات گەیشتووەتە زیاتر لە 10 هەزار حاڵەت، ئەو ئامارانە لە كاتێكدان نیگەرانییەكان لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بۆ وڵاتانی دیكەی ئەفریقا رووی لە زیادبوون كردووە.

بەگوێرەی ئەو داتایانەی لە تەندروستی كۆنگۆ بڵاوكراوەتەوە، 10 هەزار و 60 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون، چوار هەزار و 887 كەس گیانیان لەدەستداوە، بەگوێرەی داتاكان زۆرترین زیانی ئەو ڤایرۆسە بەر كۆنگۆ كەوتووە.

كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسەكە پێویستی بە دۆزینەوەی حاڵەتەكان، كەرەنتینەكردنی تووشبووان، چاودێریكردنی بەركەوتووان و بەهێزكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی هەیە. پێویست ناكات تۆماركردنی حاڵەتەكان لە دەرەوەی كۆنگۆ وەك بەڵگەیەك بۆ بڵاوبوونەوەیەكی بەرفراوان لەو وڵاتانە لێكبدرێتەوە، چونكە ئاستی مەترسییەكان بەندە بە ئەنجامی لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان و هەڵسەنگاندنە تەندروستییەكانی داهاتوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو