وەزارەتی دارایی: ڕەشنووسی ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری (لەجێگەدانان) ئیمزا کرا

کوردستان 11:30 PM - 2026/10/27

وەزارەتی دارایی: ڕەشنووسی ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری (لەجێگەدانان) ئیمزا کرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رێنماییه‌كان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، سەبارەت بە ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕێنمایی و ڕێکاری پێویست تایبەت بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەتە بە بەگەڕخستنەوەی پڕۆسەی (لەجێگەدانان) بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو وانەبێژ و کارمەندانەی کە بەشێوە جیاجیاکانی گرێبەست لە سەر میلاکی هەردوو وەزارەتی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم دامەزراون، دواتر کۆتایی بە خزمەتیان هاتووە بەهۆکاری خانەنشین بوون یان کۆچی دوایی یان دەستلەکارکێشانەوە یان هەر هۆکارێکی تر.
وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاندووە، دوای گفتوگۆیەکی وردو هەمەلایەنە لەلایەن تیمەکانی هەردوولا ڕەشنووسی ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە ئامادە کراو لەلایەن هەردوولاوە ئیمزا کراوە، دواتر ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بەمەبەستی پەسەندکردنی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو