ئایەتوڵا موجتەبا خامنەیی: كۆتایی بە دۆخی "نە جەنگ و نە ئاشتی" بێت و مەرجەكانی ئێران جێبەجێبكرێت
ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی بڵاویكردەوە، ئایەتوڵا موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران پێشوازی لە موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران كرد.
ئایەتوڵا خامنەیی ئاماژەی بە كاریگەریی ئاڵوگۆڕی نێوان چوار كایەی كولتور، سیاسەت، ئابوری و ئاسایش كرد و جەختی لەوەكردەوە كە هەر بڕیارێك دەدرێت دەبێت نەخشەڕێگایەكی گشتگیری هەبێت كە لە خاڵی دەستپێكەوە تا كۆتایی ڕون و تۆكمە بێت.
لە ڕێنماییەكانی موجتەبا خامنەییدا جەختكراوەتەوە، بێدەسەڵاتی دوژمن لە بەرهەمەكانی خۆڕاگریی گەلە؛ پێویستە ماف و بەرژەوەندییەكانی نەتەوەی ئێران و بەرەی موقاوەمە لە ڕێگەی بەدیهێنانی مەرجەكانەوە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ و دۆخی "نە جەنگ و نە ئاشتی" دەستەبەربكرێن، هەروەها ئاسایشی نەتەوەیی و ئیقلیمی لە ڕێگەی بەڕێوەبردن گەروی هورمزوە بپارێزرێت.