قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی نەخۆشخانەی شۆڕشی کردەوە

کوردستان 03:12 PM - 2026/10/18

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران نەخۆشخانەی شۆڕشی بەسەرکردەوە و پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی نەخۆشخانەکەی کردەوە.

ئەم پڕۆژەیە کە قوباد تاڵەبانی لە سەردانی پێشتریدا لە مانگی ئازار بۆ نەخۆشخانەکە بەڵێنی جێبەجێکردنی دابوو، بە وزەی نوێبووەوە کار دەکات و لە توانایدایە ئاوی پاک بۆ هەموو بەشەکانی نەخۆشخانەکە و بە تایبەتیش بەشەکانی چاودێری چڕ و تاقیگە و ژووری نەشتەرگەری دابین بکات.

لە کاتی کردنەوەی پڕۆژەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران سوپاسی پاڵپشتیکار و  هەموو ئەو کەسانەی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا هاوکاربوون و رایگەیاند دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هەموو نەخۆشخانەکانی دیکە لە رێگەی وزەی نوێبووەوە دابین دەکرێت بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەتی نەخۆشەکان بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو