لە چركەیەكدا زیاتر لە 1500 مەتر سێجا ئاو لە رووبارەكانی دیجلە و فوراتەوە دەڕژێتە ناو عیراق

عیراق 09:27 AM - 2026/10/18

تورهان موفتی، راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عیراق بۆ كاروباری ئاو رایدەگەیەنێت، دۆخی ئاوی عیراق بەراورد بە ساڵی رابردوو لە ئاستێكی زۆر باشدایە و بڕی ئاوی گلدراوە لە بەنداو و نزماییەكاندا حەوت بۆ هەشت هێندە زیادیكردووە.

ئاماژە بەوەش دەكات، ئێستا لە چركەیەكدا زیاتر لە هەزار و 500  مەتر سێجا ئاو لە رووبارەكانی دیجلە و فوراتەوە دەڕژێتە ناو عیراق و بەهۆیەوە رووبەری ئاوی زۆنگاوەكان لە كەمتر لە 17%ـەوە بۆ 58% بەرزبووەتەوە.

راوێژكارەكەی سەرۆكوەزیرانی عیراق ئاشكرای دەكات، لە چوارچێوەی یاداشتی لێكتێگەیشتنی 15 ساڵەی نێوان بەغداد و ئەنكەرە، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە سندووقێكی دارایی هاوبەش كاراكراوە كە داهاتی رۆژانەی 30 بۆ 35 هەزار بەرمیل نەوتی عیراقی تێدا تەرخان دەكرێت، ئەویش لەبەرامبەر جێبەجێكردنی پڕۆژە ئاوییەكان و دروستكردنی پێنج بەنداو لە عیراق و هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیا توركییەكانەوە.

لەبارەی كێشەی ئاو لەگەڵ تاران و مەترسییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا، تورهان موفتی دەڵێت، رێژەی بەبیابانبوون لە عیراق لەنێوان 11% بۆ 12%دایە و پلان بۆ راگرتنی تەشەنەسەندنی دانراوە.

هاوكات رەشنووسی یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هاوشێوەی توركیا بۆ رێكخستنی ئاو لەگەڵ ئێران ئامادەكراوە كە پێشنیاری گەڕاندنەوەی رێڕەوی رووباری كاروون بۆ ناو شەتولعەرەب لەخۆدەگرێت، بەڵام بەهۆی دۆخی جەنگ لە ناوچەكەدا هەنگاوەكانی ئیمزاكردنی دواكەوتوون. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو