ئەمڕۆ یەك شەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دەكرێت و تا رۆژی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە 18 ی تشرینی یەكەمی 2026،دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەكرێت و تا ڕۆژی پێنج شەممە 22 ی تشرینی یەكەم سەرجەمیان مووچەكانیان وەردەگرن .
هاوكات لەهەمان كاتدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەكرێت كە لەدوای یەكی حەوتی 2024 ەوە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.